هەردوو هونەرمەندان چۆپی فەتاح وە میكائیل سەردانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد لە ئوسترالیا
هەڤال دەسكۆ سیان نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان دوێنی لە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئوسترالیا زۆر بەگەرمی پێشوازی لە هەردو هونەرمەندی ناودار كاك میكائیل و چۆپی خان كرد.
ئەمەو بەرێزان كاك احسان فەتاح وە هەردوو میوزیك ژەن كاك فاروق سۆران و شازاد جزا هاورێیەتی هەردو هومەرمەندیان كرد بۆ ئەو سەردانە.
هەڤال سیان خۆشحالی خۆی دەربری بۆ ئەو سەردانە هەروەها هیوای خواست كەوا سەردنەكەیان بۆ ئوسترالیا سەردانێكی سەركەوتوو بوبێت .
ئەمەو میوانان زۆر خۆشحالی خۆیان دەربری بۆ ئەو پێشوازیە هەروەها دلخۆشی خۆشیان دەربری كەوا وا ئەمرۆ بە چاوی خۆیان بینیان كەوا لە ئوسترالیا كورد بۆتە خاوەن بارەگایەكی دبلۆماسی بەم شێوەیە رێك و پێكە.
هەروەها زۆر دلخۆش بوون بە بینینی ئالای كوردستان لە سەر بارەگای نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئوسترالیا.
ئەمەو لە كۆتایدا دیاری نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش كرا بە سەر مێوانان.