
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە زیادبوونی مەترسییەکانی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و قوربانییەکان کرد و بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ تووشبووان خواست. سوپاسی پابەندبوونی هاووڵاتییانیشی کرد بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان. گوتیشی حکومەتی هەرێم کوردستان بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەر رێکارێک بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان