
رۆژی سێشەممە 2020/5/5 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە . لە کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و رێوشوێنەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرا کە بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان .