
لە چوارچێوەى هەوڵەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەژێر راسپاردەى بەڕێز سەرۆکى حکومەتى هەرێم بۆ گەڕاندنەوەى ئەو هاوڵاتیانەى لە دەرەوە گیریان خواردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە هەوڵ و کۆششى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و وەزارەتى دەرەوەى عیراقى فیدڕاڵ و نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە بەغدا نزیکەى ١٠٠ هاوڵاتى هەرێمى کوردستان کە لە وڵاتى هیند گیریان خواردبوو گەیشتنەوە هەرێمى کوردستان.